هەر کەسێک داری تەڕ ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت

بەپێی بڕیارێکی  دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزادەدرێت

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، رایگەیاند، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە، بە بڕی 500 هەزار دینار سزادەدرێت.

دەستەکە دەشڵێت،” جگە لەو سزا داراییە، هەندێک جار بە سێ مانگ بەندکردن کەسی سەرپێچیکار سزادەدرێت”.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان بۆ خۆگەرمکردنەوە پەنا بۆ بڕینەوەی درەخت و دارەکان دەبەن، ئەوەش بە بڕوای شارەزایانی ژینگە زیان بە ژینگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزێكی ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا

له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی  شارى سلێمانى، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا و بریندار هه‌یه‌.…
Total
0
Share