بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوتی سپی لە چەند شوێنێك دەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی یەكشەممە نەوت لە سنووری قەزای شارەزوور لە هەڵەبجەی تازە و ناوچەكانی پێنجوێن، پیرەمەگروون، چوارتا و رانیە دابەشدەكرێت”.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.