سەدر پەیامێك ئاراستەی وڵاتە عەرەبییەكان دەكات

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێك ئاراستەی چوار وڵات دەكات و داوادەكات هاوكاریی لایەنگرانی سەدر بكەن كە بە خۆراك و ئاو و پێویستییەكانیانەوە بگەنە سەر سنوورەكانی فەڵەستین.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای لە هەریەك لە وڵاتانی سوریا، ئوردون، میسر و لوبنان كرد كە هاوكاریی لایەنگرانی بكەن كە بە خۆراك و ئاو و پێویستییەكانیانەوە بگەنە سەر سنوورەكانی فەڵەستین.

هەر لە پەیامەكەی سەدردا هاتووە، داوا لەو وڵاتانە دەكات رێگا بە گردبوونەوەی لایەنگرانی بدەن لەسەر سنوورەكانی فەڵەستین.

بابەتی پێشتر

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 27 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی هەولێر هەڵوەشاندنەوەی هەندێك لە گەشتەكانی رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق …
Total
0
Share