گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگیرانەوە

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راگیرانەوە و تا ئێستاش دەستیانپێنەکردووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین، جارێکی دیکە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد وەستانەوە.

بەپێی زانیارییەکان مەودای بینین لە شاری بەغداد تەنها 200 مەترە، هەر بۆیە تا ئێستا گەشتەکان دەستیانپێنەکردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێکی دیکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد راوەستان، کە بەشێکیان بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە بوو، جارێکیشیان بەهۆی تەقینی تایەی فڕۆکەیەکەوە بوو.

 

 

بابەتی پێشتر

لە ئەفغانستان تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران روویدا

بابەتی دواتر

بەهۆی مۆندیالەوە یاریزانێکی بەرازیلی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share