کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی نزمە پەستانی دەریای سوور لەسەر هەرێم، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت ، لەگەڵ بارینى نمە باران کە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی زیاتر دەبێت.

باس لەوەشدەکات،”هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک :28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

سۆران : 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم سەردانی فەرەنسا دەکات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: بەپێی پلانێک قیر و تێکەڵە دەگەیەنینە هەموو گەڕەکەکانی شار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share