سەرکردەیەکی سوپای پاسداران: هیوادارین لەگەڵ ئیمامی مەهدیدا قاسم سولەیمانیش ‏بگەڕێتەوە

جێگری یاسایی سوپای پاسداران لەکاتی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆسیەی دادگایی ‏تۆمەتبارانی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە قاسم سولەیمانی ‏کەسایەتییەکی ئاسمانییە و هیوادارن لەگەڵ هاتنەوەی “ئیمام مەهدی”دا بگەڕێتەوە.‏

سەردار شەمخانی، جێگری یاسایی سوپای پاسداران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ‏لەبارەی دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند، “لە دۆسیەكەدا بەڵگەی پێویست ‏کۆکراوەتەوە و ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە تیرۆرەکەدا دەستنیشانکراون”.‏

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران وتی، “کۆمەڵێک کەس و ناوەندی وڵاتانی دراوسێش ‏خۆیان ڕوونکردنەوەیان داوە لەسەر هەبوونی دەست لە تیرۆركردنی قاسم سولەیمانیدا، ‏ئەو کەسانەشی بڕیاری کوشتنەکەیان داوە لە ئەمریکا دیارن و خۆیان ڕایانگەیاندووە”.‏

بە وتەی جێگری یاسایی سوپای پاسداران، هەزاران بەڵگە لەسەر دۆسیەکە کۆکراونەتەوە ‏و دراوەتە دەست داواکاری گشتی و هیوادارن بە زوویی ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی دەركردنی پەكەكە لە لیستەكە.. ئەمریکا ڕێکخراوی فارکی لە ‏لیستی تیرۆر دەرهێنا

ئیداره‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا ناسراو به‌ فارك-ی له‌ لیستی ‏ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان ده‌رهێنا، بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share