وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ڕەزامەندیی پیشانداوە بۆ فرۆشتنی هەزاران مۆمبی زیرەك بە سعودیە.
پەنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندیی پیشانداوە بە فرۆشتنی 3 هەزار بۆمبی زیرەك بە سعودیە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهای ئەو بۆمبانە دەگاتە 290 ملیار دۆلار.
فرۆشتنی ئەو بڕە لە تەقەمەنی بە سعودیە هاوكاتی كۆتاییهاتنی كابینەكەی ترەمپە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەی دابوو كە فرۆشتنی چەك بە سعودیە ڕادەگرێت.