وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی 200 ملیار دینار پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت، رۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
دەشڵێت، “رۆژی شەممە 4ی تشرینی دووەم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت”.