قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی كەنەدا: هەڵبژاردنەكان لەو وادەیەی دیاریكراوە بەڕێوەبچێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە كاسی بونكا باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 1ی نۆڤەمبەری 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، تامی ئەمێس بەڕێوەبەری ئۆفیسی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر ئامادەیبوو، بارودۆخی سیاسی و ئابوریی عێراق و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێكران و هەردوولاش هیوایان خواست هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە شێوەیەكی پاك و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش، هەردوولا جەختیان كردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمەوە دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

دەستەی راگەیاندن داوا لە كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ ‌و ئەسیر دەكات پەیوەندی لەگەڵ (كۆڕەك) بپچڕێنن

بابەتی دواتر

بەهۆی مێسییەوە ئەدیداس ئەمریکاى داگیرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share