دەستەی راگەیاندن داوا لە كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ ‌و ئەسیر دەكات پەیوەندی لەگەڵ (كۆڕەك) بپچڕێنن

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە نووسراوێكدا داوا لە هەردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و ئەسیر دەكات كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) بپچڕێنن.

بەپێی نووسراوێكی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق كە واژووی د. عەلی حسێن سەرۆكی دەزگای كارگێڕیی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی لەسەرە و تێدا ئاراستەی هەردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیر كراوە، “بەپێی یاسای ژمارە 65ی ساڵی 2004 تایبەت بە مۆڵەتپێدانی كۆمپانیاكان فەرمانتان پێدەكەین تەواوی پەیوەندییەكانتان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بووەستێنن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،” كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە 30 ئابی 2022ەوە مۆڵەتی كاركردنی بەسەرچووە و چەندین كێشەی دارایی و تەكنیكی هەیە، بۆیە پەیوەندییەكانتان لەگەڵی بپچڕێنن تاوەكو پێداچوونەوە بە كارەكانیدا دەكات”.

بابەتی پێشتر

تین هاگ لەسەر دۆخی مانچستەر هاتە دەنگ

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی كەنەدا: هەڵبژاردنەكان لەو وادەیەی دیاریكراوە بەڕێوەبچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share