کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە ماوەى نێوان رۆژى دووشەممە تا رۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رۆژى دووشەممە سەرەتا بارانبارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلى بارانبارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمەباران و هەورە تریشقە و هەندێک کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما”.

 

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی شوقە و خانووەوە ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

مەترسییەکەی لەوە زیاترە کە بیری لێدەکەیتەوە.. ژیان لە شارەکاندا هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share