ئاردا گولەر وەک هەموو یاریزانەکانی تر بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەى ڕیاڵ مەدریدی کردووە.
ئەوەى بەشداری نەکردووە کۆرتوا و میلیتاون کە هەردوکیان لەقۆناغی چارەسەری سروشتی پێکانەکانیانن و ماوەیەکی زۆریان ماوە تا بگەڕێنەوە.
سیبایۆسیش بە جیا و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە
مێندیش هەستی بە ئازار کردووە و لە ژووری جومناستیک ڕاهێنانی کردووە.
چوامینیش لە ڕاهێنانەکان دورخراوەتەوە و لە قۆناغی یەکەمی چارەسەری پێکانەکەیدایە.