دەچێتە خولی ئینگلتەرا؟ تۆنی کروس وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە..

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کروس لەیانەی ڕیاڵ مەدرید وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕادەگەیەنێت و یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناکات.

تۆنی کروس بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، “دەمەوێت لێرە کۆتایی بە ژیانی وەرزشییم بهێنم و ئەوە ڕوودەدات، کەی ئەوە ڕوودەدات؟ ناتوانم بەدیاریکراوی ئەو وەڵامە بدەمەوە، ڕەنگە ساڵی 2023 و ڕەنگە ساڵێک و دووانی دواتر”.

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا دووپاتیدەکاتەوە، لە کات و وادەی دیاریکراودا لەگەڵ یانەی شاهانە دادەنیشێت و تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.

کروس دەڵێت، “تاوەکو ئێستا لەئاستی خۆم ڕازیم، پێویستە لەگەڵ ئاستەکان خۆت بگونجێنیت، ئەگەر جەستە ئامادەبێت دەبێت حەزی بردنەوەش لەگەڵیدا هاوتەریب بێت، کە هەردوو خەسڵەتەکەت هەبوو واتا ئامادەیت، لەکاتێکی دیاریکراودا لەوبارەیەوە قسە لەگەڵ ئیدارە دەکەم، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات من تاوەکو 2023 بۆندم لەگەڵ یانەکەمدا هەیە”.

لێدوانەکانی کورس وەڵامە بۆ هەندێک لەسەرچاوە بەریتانییەکان کە ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی گواستنەوەی کردووە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا.

کروس لە تەمەنی وەرزشییدا 340 یاری بەدرێسی لۆس بلانکۆسەوە کردووە، دوو ناسناوی لالیگا و سێ جامی چامپیۆنزلیگی بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دودێک: بینیومە مێسی قسەی بێڕەوشتی بە ڕامۆس و پیپی وتووە

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لەڕاگرتنی پاسەوە بۆ تۆمەتبارکردنی یاریزانەکانی هەنگاویناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share