میلان بۆندیکی هاوینەی یەکلاییکردووەتەوە

ئەستێرەی دێرینی ئیتاڵیا و پێشووی یانەکانی میلان و ئینتەر میلان، ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئاشکرایکردووە، یانەی ئەی سی میلان لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی کالچیۆ بەڕێککەوتنی کۆتایی گەیشتووە.

کاسانۆ لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، “ئەو یاریزانەی لەگەڵ ئەی سی میلان ڕێککەوتنی کردووە، ئەندریا بێلۆتی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی تۆرینۆیە”.

شرۆڤەکارەکەی سکای سپۆرت، دەڵێت، “میلان ئێستا زۆر نایابە و پێویستیان بە سێ بۆ چوار یاریزانی نوێ هەیە بۆئەوەی زۆر لەوەی ئێستا بەهێزتربن، لەو بارەیەشەوە دەزانم ڕێکكەوتنی بێلۆتی-یان داخستووە، بڕیاریشە چەند بۆندێکی دیکە واژووبکەن”.

گرێبەستەکەی بێلۆتی لەگەڵ یانەی تۆرینۆ هاوینی 2022 بەسەردەچێت، بۆیە دەتوانێت بە خۆڕایی پەیوەندی بەهەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی حەزی پێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی سێیه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا به‌…
Total
0
Share