دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە یەکەمین دانیشتنی دادگا لەبارەی دۆسیەی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد و بریندارکردنی هاوکارەکانی بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگا ئەنجامدەدرێت.
لە یهكهمین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمهتبارانی رووداوی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد و بریندارکردنی دوو هاوڕێی، دادگا دوای وهرگرتنی قسهی سكاڵاكاران كه بریتی بوون له دایكی شههیدهكه و هاوسهرهكهی، دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.
بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادوەر وتەی شاهیدەکانی رووداوەکە وەربگرێت.
نەقیب محمد لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان کارمەند بوو، لە ئێوارەی 4 ی کانوونی یەکەمی 2021 لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەیەدا لە ناوچەی تانجەرۆ شەهیدکرا و دوو هاوکاریشی برینداربوون.