ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

لە كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێدەكات.

بڕیارە لە 18ی كانونی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق جگەلە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە 1ی تشرینی دووەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و تا رۆژێك بەر لە رۆژی دەنگدان بەردەوام دەبێت.

لە كەركوك لایەنە كوردستانییەكان جگە لە یەكێتی و شیوعی بە لیستی جیاجیا بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن.

یەكێتی و شیوعی هاوپەیمانیی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)یان پێكهێناوە و كە ژمارەكەی بۆ هەڵبژاردن 142ە.

جگە لە كەركوك، لایەنە كوردستانییەكان لە (نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین و بەغداد) بە لیستی جیاجیا بەشداردەبن.

 

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی: پاڵپشتیی رێکارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکەین

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا: كرێی خوێندن له‌ زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان كه‌مدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share