ئاراس محەمەد ئاغا: ئەگەر پارتی بیەوێت درۆیەك بكات ئەوا هێمن هەورامی رادەسپێرێت

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە و دەڵێت، “ئەگەر پارتی بیەوێت درۆیەك بكات، ئەوا هێمن هەورامی رادەسپێرێت بۆ ئەو درۆكردنە” و جەختدەكاتەوە كە “ئەو نادادییەی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ئەنجامیدەدات، بە رۆژی رووناك دەبینرێت”.

لە وەڵامی لێدوانەكانی هێمن هەورامی-دا لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی و بودجە و داهاتی سلێمانی، ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “لێدوانەكانی هێمن هەورامی، سەرجەمیان لێدوانی چەواشەكارین و خزمەت بە دۆخەكە ناكەن، بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت درۆیەك بكات، ئەوا هێمن هەورامی رادەسپێرێت بۆ ئەو درۆكردنە و هاوڵاتییان دەزانن پارتی چ گەمارۆیەكی خستووەتەسەر سلێمانی”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی جەختدەكاتەوە لەوەی “ئەو نادادیەی پارتی بەرامبەر بە سلێمانی ئەنجامیدەدات، بە رۆژی رووناك دەبینرێت و پێویست بەوە ناكات هێمن هەورامییەكان بیشارنەوە، بە تایبەت ئەم كابینەیە فشار و گەمارۆیەكی زۆریان خستووەتەسەر ئیدارەی سلێمانی بۆ ئەوەی یەكێتی رووبەڕووی گرفت بكەنەوە”.

دەشڵێت، “كاتێك هێمن هەورامی باس لە داهات و شەفافییەت دەكات، واباشتر بوو باسی ئەو داهاتەی بكردایە كە لە خاڵی سنووریی نێوان هەرێم و سوریا دەستیان دەكەوێت و تا ئێستا یەك دیناری ناگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، هەروەها داهاتەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل بە نادیاری ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوت كەس نازانێت چەندە و بۆ كوێ‌ دەچێت، بۆیە كاتێك دەكرا باس لە شەفافییەت بكات، بۆ خۆیان شەفاف بوونایە نەك هەرچی ناشەفافی هەیە لای ئەوانەوە سەرچاوەی گرتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share