ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دەستیان بەسەر چەند پارچە چەكێكدا گرتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی كوردسات لەماڵێكدا لەشاری سلێمانی دەستیانگرت بەسەرچەند پارچە چەكێكدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەدوای ئەوەی ڕووداوێكی تەقەكردن لەسنووری بنكەی پۆلیسی كوردسات ڕوویدا و هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دادوەر فەرمانیدا بەپشكنینی ماڵێك لەسنوورەكە و تونرا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەكێكدا.

ئەوچەكانەی دەستیانبەسەردا گیراوە بریتین لە:-

چەكێكی كڵاشینكۆف

دوو تاپڕ

یەك ڕوومانە

360 فیشەكی چەكی كڵاشینكۆف

30 فیشەكی دەمانچە

24 فیشەكی تاپڕ

21 “مەخزەن”ی كڵاشینكۆف

یەك “مەخزەن”ی چەكی حەفتاوپێنجی

دوو شانەی دەمانچە

یەك سێت مەخزەنی تایبەت بە فیشەك

یەك چەقۆ لە جۆری “قەمە”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستا تەواوی چەكەكان لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی بواری کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووکردنەوەی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ئەستۆدەگرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لەئەستۆگرتنی سەرجەم زیانەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی دا، هەروەها…
Total
0
Share