کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە بڕی زیاتر لە 154 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سنووری سیتەک و وێستگه‌ی پاركی ئازادی ئەنجام دەدەین”.
له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر 154 ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی دابه‌شكردنی کارەبای سلێمانی/خۆرهه‌ڵات، پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “پڕۆژه‌كه بریتییه له دانانی محاویله و ستوونی په‌ستان نزم و گواستنه‌وه‌ی محاویله له سنووری شاره‌وانی سیته‌ك لەگەڵ دانانی محاویله‌ی یاریدەدەر بۆ محاویله‌ی 4 فیده‌ری 66 لە وێستگه‌ی پاركی ئازادی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی زۆر”.
دەشڵێت، “کۆی بودجەی پرۆژەکە بریتییە لە 154 ملیۆن و 295 هه‌زار دینار و بڕیاره له‌ماوه‌ی 65 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت”.