وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبینەوە

سەعدی پیرە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبینەوە و بەدوای کاتێکی گونجاودا دەگەڕێین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “لەسەر راسپاردەی کۆنگرە لیژنەیەک پێکهێندراوە کە سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستانییەکان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە و چاوەڕێی کاتێکی گونجاو دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆژەی داهاتوومان بۆ لایەنەکان رووندەکەینەوە و هەوڵدەدەین بەیەکەوە کار بۆ یەکخستنەوەی ماڵی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغداد بکەین”.

سەبارەت بە ئەندامانی لیژنەکەیان وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، “سەرۆکی لیژنەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دەبێت، هەروەها ئەندامەکانیش پێکدێن لە عیماد ئەحمەد بەرپرسی راگەیاند، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە…
Total
0
Share