قائیمقامیه‌تی سلێمانی لەبارەی جۆرێکی دیاریکراو مەمەی شیرەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەەدات و دەڵێت، “زیان به‌ته‌ندروستیی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت”.
لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی پله‌به‌ندی و قه‌باره‌كه‌یه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌مه‌ی شیردا ده‌گرێت و له‌ناوی ده‌بات”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ئه‌و مهمە شیره‌ی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ی جیهانییه، كه له‌بری 30 میلی‌لیتر ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نها 15 میلی‌لیتر ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت”.
روونیشی کردووەتەوە، “كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ دەبیتە هۆی ئەوەی پێكهاته‌كانی شیره‌كه به‌باشی نه‌توێته‌وه، كاتێكیش منداڵه‌كه ده‌یخوات له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ریخۆڵه و گه‌ده دروستبكات”.
سەبارەت بە رێکارەکان قائیمقامیه‌تی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، “به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و مهمە شیرانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.
داوایەکیش ئاڕاستەی هاوڵاتییان و دایک و باوکان دەکات و دەڵێت، “لەکاتی هەبوونی گومان یاخود به‌دیكردنی ئه‌و جۆره مهمه شیره ساخته‌كراوانه، قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداربکەنەوە”.