یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نەقیب محەمەد بەڕێوەچوو

لە سلێمانی یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نەقیب محەمەد و بریندارکردنی هاوکارەکانی بەڕێوەچوو و سبەینێش دادگایکردنەکە بەردەوام دەبێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزەری کەیسەکەیان رایگەیاند، “ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی تۆمەتباران، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نەقیب محەمەد و بریندارکردنی هاوکارەکانی بەڕێوەچوو کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بوونە قوربانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەک یەکەم دانیشتن، پێناسی تۆمەتباران چەسپێندرا لە دادگا و وتەی بەشێک لە سکاڵاکەرەکان وەرگیرا، هەروەها بۆ وەرگرتنی وتەی سکاڵاکەرەکانی دیکەش سبەینێ دادگایکردنەکە بەردەوام دەبێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی 4ی کانوونی یەکەمی 2021، لە سلێمانی، داواکراوێک ڕووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی نەقیب محەمەد لەتیف گیانیلەدەستدا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و تۆمەتبارانیش هەڵاتن، بەڵام دواتر تواندرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەی هاتوچۆی کۆیە لەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێکیان لەلایەن دادوەرێکەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە، لەسەر دەستگیرکردن و ڕاگرتنی کارمەندێکیان ڕایگەیاند، “پۆلیسێکی هاتوچۆ و دادوەرێک لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و دواتر…
زیاتر ببینە

یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت دەرماڵەی مووچەخۆران دەبڕدرێت؟
ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەدات، جەختیشدەكاتەوە لە یاساكەدا باس لە كەمكردنەوەی…
Total
0
Share