وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێزەكانمان لە عێراق دەمێننەوە، بەربەرچی سەرجەم هێرش و پەلامارەكانیش دەدەنەوە.
ماسیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەكانمان لە عێراق بەردەوامدەبن بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانیان لە ناوچەكە بە هەموو شێوەیەك بەرپەچی سەرجەم ئەو هێرشانە دەدەنەوە بەرگریی لە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان دەكات.