حكومەتی هەرێم لە بارەی پێدانی زەوی بە زیندانییانی سیاسی روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایدەگەیەنێت، “ئەو پارچە زەوییەی بەبێ بەرامبەر دەدرێتە زیندانییانی سیاسی، بە مەرجێك پێان دەدرێت، دەبێت پێشتر وەك زیندانی سیاسی سوودمەندنەبووبن و ئەو كەسانەشی لە زیندانەكاندا لەدایكبوون لەو ئیمتیازاتە سوودمەنددەبن.

عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون رایگەیاند، سەبارەت بە تەرخانكردنی زەويی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی، بە پێی بڕگەی یەكەمی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی، پارچەیەك زەوییەكی نیشتەجێبوونیان بەبێ بەرامبەر پێدەدرێت، بە مەرجێك پێشتر وەك زیندانیكراوی سیاسی سوودمەندنەبووبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێناسەی زیندانی سیاسی بەم شێوەیە لە یاساكارپێكراوەكاندا كراوە، ئەو كەسەیە كە گیرابێت، یان زیندانی كرابێت، بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی بۆ ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكان لە عێراق، یان یارمەتیداتیان یاخود بەشداریكردنی لە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی كوردستان و بڕیاری حكومكردنی لە لایەن یەكێك لە دادگاكان یاخود دەسەڵاتەكانی سەربە ڕژێمە ناوبراوەكان درابێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەركەسێك گیرابێت یا گلدرابێتەوە یاخود ڕاگیرابێت بەبێ ئەوەی بڕیاری حوكمی لەبارەوە لەلایەن دادگای تایبەتمەندەوە دەرچووبێت بەپێی هەمان هۆیەكانی كە لە خاڵی یەكەمی ئەم ماددەیەدا هاتووە ئەوا زیندانی سیاسییە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: كار بۆ رزگاركردنی بارمتەكان دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share