گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە بەردەوامە

گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بەردەوامە و بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیكەش برینداربوون.

تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە 10 كاتژمێرە لە ئەركدان بە مەبەستی دەرهێنانی قوربانییان لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی.

هەر بە پێی زانیارییەكان تا وەكو ئێستا هەشت كەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی کرێنشینان: لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، کەمترین کرێنشین لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندن. عوسمان مەلا عەبدوڵا لێپرسراوی…
Total
0
Share