وەزارەتی کارەبا لەبارەی پەیوەندی پێوەری زیرەک و ئاگرکەوتنەوە ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پێوەری زیرەک تۆمەتبارکرابوو، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر، لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، لەوشوێنانەدا پێوەرە زیرەکەکان هیچ کێشەیەکیان نەبووە و گڕیان نەگرتووە.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو دووکانانەی سووتابوون، سەردانی شوێنەکەمان لە گەڕەكی نەورۆز کرد، بۆمان دەرکەوت کە پێوەرەکان نەسووتابوون و کار دەکەن”.

ئاماژەبەوەشکراوە، “هیچ شوێنەواری سووتان لەناو بۆردەکە دیار نییە و هەر چوار پێوەرەکە نەسووتاون و هەردوو سێرکێتەکان سەلامەتن و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە کە لە ستوون بەستراون و هۆکار لەناو دوکانەکانە”.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئەوەش ئاشکراکراوە، “لە کاتی سوتانی ئەو دووکانانە، دەنگۆی چەواشەکارانە سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرابووەوە و وەزارەتی کارەبا ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرێتە بەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لە دژی خزمەتگوزارییەکانی بڵاودەکەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی: بەهێزكردنی قەوارەی هەرێم لە رێگای هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا دێتە دی

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبووەوە و تەئكیدی لەسەر تەواوكردنی ئامادەكاریی یەكێتی…
Total
0
Share