پارێزەری زیندانییانی بادینان رایدەگەیەنێت، دوای تەمیزكردنەوە ئەمڕۆ دووشەممە سزای زیندانیكردنی شێروان شێروانی، لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكرایەوە.
بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانییانی بادینان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاربوو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ شێروان شێروانی ئازادبكرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، دادگەی هەولێر بە هەردوو ماددەی 298 و 295 كە تایبەتە بە تەزویركردن بە چوار ساڵ زیندانیكردن سزای دایەوە.
راشیگەیاند، دوای تەمیزكردنەوە، سزای رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكرایەوە.