شارەوانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرپرس نین لە هەر زەرەر و زیانێک لە مامەڵەکردنی هاوڵاتییان بەو زەوییانەی فۆرمیان هەیەو تۆمار نین.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژانە بە بەردەوامی هاوڵاتییەکی زۆر پرسیارو بەدواداچوون دەکەن سەبارەت بەو زەوییانەی فۆرمیان هەیەو تۆمار نین، لە پای خەمخۆریمان لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە، شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەرو زیانێکیان بەر بکەوێت لە مامەڵەکردن بە کڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانەوە”.

ئاشکراشیکرد، دەبێت هاوڵاتییان دڵنیاببنەوە لەوەی کە زەوییەکان ڕێکارە یاسایی و هونەرییەکانی تەواوکردبێت.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ماچێک سێ ساڵ دووریخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share