ئەمڕۆ شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغداد

وێنە: ئەرشیف

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بۆ قسەکردن لەبارەی پرسی مووچە و بودجەی هەرێم بگەڕێتەوە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم دەگەڕێتەوە شاری بەغداد و جارێکی دیکە لەبارەی پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆدەبنەوە.

سەردانەکەی شاندی هەرێم لە کاتێکدایە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو گوژمەی دووەمی ئەو پارەیە بگاتە هەرێم کە بەغداد بە شێوەی قەرز دەیداتە هەرێم، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

بابەتی دواتر

ئەو ژنە کوردەی دوو رۆژ بوو لە مەککە ونبووبوو دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share