لەبارەی 700 ملیار دینارەکەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

وەزیرێکی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەغداد بەم نزیکانە بڕی 700 ملیار دینار وەک بەشێک لە قیستی دووەم کە رێککەوتنی لەسەرکراوە، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، شاندێکی حکومەتی هەرێمیش سەردانی بەغداد دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و تەیف سامی وەزیری دارایی قسەم کرد و بەڵێنمان وەرگرت کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، چارەسەر بکرێن”.

وتیشی،” کەشوهەوای حکومەت و پەرلەمانی عێراق ئەرێنین، بڕیاریشە سبەینێ شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، گرفتەکان چارەسەر دەبن و بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا شاندێک ڕەوانەی بەغداد بکات بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی بڕی ئەو قەرزە نەختینەیەی کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ڕێککەوتبوو بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، بڕیارە سبەینێ شاندەکە بگاتە بەغداد.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: گوزەرانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی خراپدایە

بابەتی دواتر

میترۆ داوای دیاریكردنی چارەنووسی رۆژنامەنووسێك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share