وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و كار لەسەر دەستپێشخەرییەكی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ یەكڕیز و یەكگوتاریی كورد لە هەرێم و بەغداد دەكات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەڕمی یەکێتیی راگەیاند” بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای كۆنگرەی پێنجەمەوە و لە یەكەمین كۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دا دەستپێشخەری بۆ یەكڕیزی ناوماڵی كوردستان راگەیاند و یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان دا كۆدەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد،” بۆڕدی پەیوەندییە كوردستانییەكان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان دەكات و پەیوەندی بە هێز و لایەنە سیاسییەكانەوە دەكات، كورد بە یەكریز و یەكخستنی نێوماڵی كوردستانی دەتوانێت رووبەرووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە”.