وتەبێژی حكومەتی هەرێم: دەمانەوێت بڕیارێكی كۆتایی بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێم نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو 700 ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین، بەڵام جارێكی دیكە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو كۆبوونەوەكان و ڕێككەوتنەكان ناردنی پارەكە دواكەوت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت ‎بڕیاروابوو هەفتەی رابردوو بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین، بەڵام جارێكی دیكە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسە و باسی ناو كۆبوونەوەكان و رێككەوتنەكان ناردنی پارەكە دواكەوت.

دەشڵێت، “ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداد و ڕۆژی سێشەممە حكومەتی فیدراڵ كۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت كە بڕیارێكی كۆتایی و ریشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختییەوە”.

‎وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا راشیگەیاندووە كە لە ماوەی ڕابردوو نییەتی روونی حكومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ رێككەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و هیچ شتێك لەسەر ئێمە نەماوە كە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لە بەرامبەر پێشێلكردنی مافی دەستووری خەڵكی هەرێمی كوردستان ناتوانین بێدەنگ بین.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بانكێكی عێراق شێوازێكی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بەپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە ئابورییە چاوەڕوانكراوەكانی جەنگی ئۆكرانیاوە. فەرمانگەی…
Total
0
Share