پۆڵەندا.. کوڕ و باوکێکی عێراقی بە تۆمەتی هاوکاریكردنی داعش دادگایی دەكرێن

دوو هاوڵاتیی عێراقی كە کوڕ و باوکێکن، بە تۆمەتی هاوکاریكردنی ڕێكخراوی داعش لەڕووی داراییەوە، لە پۆڵەندا دادگایی دەكرێن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا، ئەو دوو تۆمەتبارە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دەستگیرکراون و دوێنێ دووشەممە یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنیان بەڕێوەچووە.

كوڕ و باوكەكە تۆمەتبارن بەوەی لەڕێگەی هەژمارێکی بانکییەوە، ساڵی 2016 پارەیان ناردووە بۆ عێراق بە مەبەستی پشتیوانیكردنی كردەوەكانی ڕێكخراوی داعش لەڕووی داراییەوە.

جگە لەو دوو كەسە، چەند كەسێكی تری نزیك لە ڕێكخراوی داعش، پارەیان لەنێو خۆیاندا كۆكردووەتەوە و لە ڕێگەی بانكی “Western Union”ـەوە ڕەوانەی عێراقیان كردووە، ئەوەش وادەكات ئەگەر تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ ببێتەوە، هەریەكێكیان بۆ ماوەی 12 ساڵ زیندانی بکرێن.

بابەتی پێشتر

عێراق پارەی كڕینی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ ئێران دابین دەكات

بابەتی دواتر

برایتۆن ئالبیۆن 0-1 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share