پەرلەمانتارێك: لە چەند رۆژی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی ماوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا لە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 700 ملیار دینارەی بڕیارە حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت، تەنها چەند رێكارێكی كارگێڕی ماوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.
راشیگەیاند، وەكو لیژنەی دارایی راپۆڕتێكیان لەسەر قسەكانی وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم لە كاتی بانگهێشتكردنیان بۆ لیژنەكە ئامادەكردووە و پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، “تائێستا حكومەتی ھەرێم بە فەرمی هیچ راسپاردە و پڕۆژەیەكی پێشكەشی حكومەتی عێراق نەكردووە بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

نەسر لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری دێتە هه‌ولێر

شاندێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادى عامری سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، بۆ ‏گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی…
Total
0
Share