دی یۆنگ بەرشلۆنە و مانچستەری هەڵواسیوە

ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، فرینکی دی یۆنگ ئامادە نییە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد بە 71.5 ملیۆن پاوەند لەبارەی فرینکی دی یۆنگەوە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئامادە نییە پەیوەندی بە زەبەلاحەکەی ئینگلتەراوە بکات.

دی یۆنگ دووپاتیکردووەتەوە، بە یونایتد سەرسام نییە و حەزیشی بە جموجۆڵە کارگێڕییەکانیان نییە، کە بەهیچ شێوەیەک هاوسەنگی پێوە دیار نییە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، یاریزانەکە بەرشلۆنە دەگەیەنێتە ئەو دۆخەی ناچاری بکەن بڕوات، لەو بارەیەشەوە دووپاتی کردووەتەوە، ئەگەر ناچاری بکەن بڕوات، پەیوەندی بە چێڵسی یان بایرن میونشنەوە دەکات نەک مانچستەر یونایتد.

بەرشلۆنە لە ڕێگەی ئەو گرێبەستەوە بڕێکی گونجاوی دەستدەکەوێت، دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ کڕینی جول کوندی بەکاربخرێت.

بابەتی پێشتر

ئاماری فەرمی قوربانییانی بۆردومانەكەی زاخۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار: چیتر مایەی قبوڵکردن نییە و پێویستە تورکیا ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share