د. جەمال کۆچەر: دەبێت پێش کۆتاییهاتنی ئەم مانگە 700 ملیارەکە بگاتە هەرێم

د. جەمال کۆچەر رایگەیاند، تا ئێستا حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینارەکەی نەداوە، بەڵام لەرووی یاساییەوە دەبێت پێش کۆتاییهاتنی ئەم مانگە بینێرێت.

د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بڕی ئەو 700 ملیار دینارەی بڕیارە لە بەغداوە بۆ هەرێم بۆ هەرێم بنێردرێت، راستە وەک مووچە دابەشدەکرێت، بەڵام لە ژێر ناوی قەرز دەنێردرێت، ئەگەر بۆ مووچە بوایە ئەوا لە ماوەی 16 بۆ 25ی مانگ دەنێردرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا حکومەتی عێراقی وادەیەکی بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دیاری نەکردووە ، بەڵام لە رووی یاساییەوە دەبێت ئەو پارەیە پێش رۆژی 1ی تشرینی دووەم بگاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان”.

 

بابەتی پێشتر

بۆریس جۆنسن لەدوای سەرۆک وەزیران دەبێتە پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنی

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێکی نوێی مەترسیدار ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share