قەرزێكی 15 ملیۆن دیناری دەدرێت و هەوڵدەدرێت سوودی نەخرێتەسەر

بانكی ناوەندیی عێراق، 15 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە تووشبووانی شێرپەنجە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، هەوڵێكیش هەیە سوودی سەر قەرزەكە لاببرێت.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق، رێژەی سوودی سەر قەرز بۆ تووشبووانی شێرپەنجە 2.9% دەبێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئێستای راگەیاند، لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری دیكەدا داوای لابردنی سوودی سەر ئەو قەرزەیان كردووە كە دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە.

كۆی ئەو سوودەی لە ماوەی پێنج ساڵدا دەچێتەسەر قەرزی تەندروستی، دوو ملیۆن و 175 هەزار دینار دەبێت، د. نەرمین مەعروف دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە زۆرە و هەوڵدەدەن سوودی سەر قەرزەكە لاببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمییان پێشكەش بە بانكی ناوەندی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی هێرشی سەر نوێژخوێنانی فەڵەستین دەكات لە مزگەوتی ئەقسا، كە لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا، بەهۆیەوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق: ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ دەهێنن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، “ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ…
Total
0
Share