ڤایرۆسێکی نوێی مەترسیدار ئاشکرادەکرێت

شارەزایانی تەندروستی لە فەرەنسا بۆ یەکەمجار نەخۆشییەکی نوێ دەدۆزنەوە کە گوماندەکرێت لە 10 کەسی تووشبوو چواریان بکوژێت.

نیشتمانیی ئەم نەخۆشییە لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ناوچەی بەڵقانە، بە شێوەی پچڕپچڕ لە بەشەکانی باشووری ئەوروپای رۆژئاوا وەک ئیسپانیاش هەیە، ماوەیەکی زۆریشە شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشدارییان داوە کە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا پاڵ بە نەخۆشییەکەوە دەنێت بۆ باکووری ئەوروپا.

نەخۆشییەکە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و CCHF ی پێدەوترێت، کە تووشی مەیمون دەبێت و لەوەوە بەهۆی گەستن و لیکی ئەو ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە، لە مرۆڤێکیشەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە بەهۆی بەرکەوتن بە شلەکانی جەستە دەگوازرێتەوە.

نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە لە نیشانەکانی نەخۆشی ئیبۆلا دەچێت، کە خۆی لە ئازاری ماسوولکە و ئازاری سک و هەوکردنی قورگ و رشانەوە خۆی دەبینێتەوە، هەندێک جار سەردەکێشێت بۆ خوێنبەربوونی لووت.

بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەخۆشییەکە 10-40% ی تووشبووانی دەکوژێت، تا ئێستاش نەتوانراوە هیچ ڤاکسینێکی بۆ دروستبکرێت.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

د. جەمال کۆچەر: دەبێت پێش کۆتاییهاتنی ئەم مانگە 700 ملیارەکە بگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

ئەردۆغان: بە دڵ و بە گیان لەگەڵ غەززەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share