بەم ڕێنماییانە و بەبێ برسێتی کێشت داببەزێنە

زۆربەی خەڵک باس لەوە دەکەن، چەندین ڕێگەیان بۆ دابەزاندنی کێش گرتووەتەبەر، بەڵام کاتێک گەڕاونەتەوە سەر شێوازی پێشووی ئاسایی خواردنیان، دیسان کێشیان سەرکەوتووەتەوە.

ئەمانەی خوارەوە، چەند ڕێنماییەکن تاکو بەبێ خۆبرسیکردنی زیادە کێشت داببەزینیت و دواتریش سەرنەکەوێتەوە.

بە خاوی نان بخۆ و بە باشی بیجوو

نانخواردن بە پەلە، ویستی بەردەوامبوون و زیادەڕەویکردن لە خواردندا زیاددەکات، چونکە تێربوون پاش نزیکی 20 خولەک هەستیپێدەکرێت، بەوپێیەی ماوەیەکی دەوێت تا زانیاریی “پڕبوونی گەدە” بە مێشک ڕادەگەیەنرێت.

وەرگرتنی ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتی “تەندروست”یان تێدایە

هەڵبژاردنی ئەو خواردنانەی کاربۆهیدراتی تەندروستیان تێدایە، کارێکی گرنگە بۆ دابەزاندنی کێش. بۆ نمونە، نانی جۆ ماوەیەکی درێژ لە گەدەدا دەمێنێتەوە و ناهێڵیت هەست بە برسێتی بکەیت.

خواردنەوەی ئاو و چا

لەڕێی خواردنەوەی چا و ئاوی زیاترەوە دەتوانیت بەسەر برسێتیدا زاڵ ببیت، هەروەها ئەو خواردنانەش کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە و کالۆرییان نزمە.

دوورکەوتنەوە لە کاربۆهیدراتە زیانبەخشەکان

وەک برنج و ئاردی سپی و پەتاتە، کە ڕێژەی شەکری خوێن زیاددەکەن و تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم هەستی تێربوونت پێدەدەن.

هەڵبژاردنی گونجاوی خواردنەکانت و چێژبینین لێیان

تەنانەت لە کاتی پەیڕەوکردنی پرۆگرامی خۆراکیشدا نابێت چێژبینین لە خواردن لەبیربکەیت.

هەڵبژاردنی خۆراکی تەندروست و چێژبینین لە ئامادەکردن و خواردنی، هەستی ئاسوودەیی دەبەخشێت و یارمەتیدەریشە بۆ دابەزاندنی کێش.

بابەتی پێشتر

بایدن و هاوژینەكەی داهاتی ساڵی ڕابردوویان ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئیشبیلیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share