باینجان بە توێکڵەوە بخورێت یان بێ توێکڵ؟

هەندێک لە خانمان لە کاتی  ئامادەکردنی ژەمە خۆراکی باینجان توێکڵەکەی لێدەکەنەوە بەشێکی دیکەشیان یان بەشێكی لێدەکەنەوە یان هیچی لێناکەنەوە، توێژینەوەیەکی نوێش سوودەکانی توێکڵی باینجان ئاشکرادەکات.

باینجان سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسانەکانە، یارمەتی تەندروستیی دڵ و تەندروستی چاو دەدات و پارێزگاری لە کێشی جەستە دەکات و ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەم سوودە تەندروستیانەی باینجان توێژینەوەکان هۆشداری لە خواردنی باینجانی سەوز دەدەن کە ماددەیەکی ترسناکی تێدایە بە ناوی ( سۆلانین) کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە و ئازاری گەدە و هەناسە توندی.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری  Advances of Nutrition ی زانستی بڵاوکراوەتەوە، “هێشتنەوەی توێکڵی سەوزەکانی وەک باینجان چەندین سوودی تەندروستی هەیە و باینجان دەوڵەمەندتر دەکات بە ڕیشاڵە بە سوودەکانی ناوی.

توێکڵی باینجان ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ناسۆنین و ئەنسۆسیانینی تێدایە، کە یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکانی ڕزگاری بێت، ڕێگری لە هەوکردنی دەمارەکان دەکات، خانەکانی مێشک دەپارێزێت.

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، خواردنی توێکڵی باینجان پێویستە، بەڵام پێویستە ئاگاداری ڕەنگی توێکڵەکەی و یان هەر درزێک بن کە تێیدا بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئایا ئەگەر قوربانیکردن ببێتەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدار خێرە؟
با مامۆستایانی ئاینی وەڵاممانبدەنە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی مەترسییەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و رێکارەکانی خۆپارێزی دەخەنەڕوو، بەتایبەتی رێکارەکانی تایبەت…
Total
0
Share