لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ 4 کەس بوونە قوربانی

لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سەنگاو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی و سیانیان رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ، رووداوێکی پێکدادان لە کاتژمێر 3.30 خولەکی پاش نیوەڕۆ، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت، لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سەنگاو روویدا، لە ئەنجامدا دوو شۆفێر و دوو سەرنشین برینداربوون و سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران”.

بابەتی پێشتر

دوو بنکە لەناو شاری سلێمانی نەوت وەردەگرن

بابەتی دواتر

مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share