مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، “درێژە بە بایکۆت دەدەین و رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین”.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد، “تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان لە بایکۆت بەردەوام دەبین و رۆژی یەکشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2023 لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندان دەکەین، هاوشێوەی خۆپیشاندانەکەی 22ی مانگ”.

مامۆستایان و فەرمانبەران دەقی داواکارییەکانیان بۆ شکاندنی بایکۆت ئاشکرا کرد و دەڵێن، “بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە هەموو 30 رۆژ جارێک لەگەڵ دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوت کراوەکان دەتوانین بایکۆت بشکێنین”.

ئەو ئەنجومەنەی مامۆستایان و فەرمانبەران جەخت لەوەش دەکاتەوە، “هیچ دەنگۆ و فشار و چەواشەکارییەک بایکۆتمان پێناشکێنێت و بایکۆت بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share