نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەم شێوەیەی ئێستا كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕِدا هەبووە و لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازاڕدا بە 165 بۆ 170 هەزار دیناردایە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا نرخەكەی كەمترە”.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم نەوتی بۆ ناوچە شاخاوییەكان دابینكردووە و دەستكراوە بە دابەشكردنی و دواتر لەناو سەنتەری شار دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی و پڕۆسەكەش بەردەوامدەبێت و چاوەڕواندەكرێت هەموو خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی پێبدرێت.

ئاشكراشیكرد، وەزارەتی نەوتی عێراقیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان بە هەمان نرخ دابینبكات و بەوەش كاریگەریی زیاتری لەسەر دابەزینی نرخەكەی لە بازاڕدا دەبێت.

بە بڕوای ئازاد محەمەد، نەوتی سپی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئەگەر بەغداد بەڵێنەكەی جێبەجێبكات و نەوتی سپی بۆ هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەرێم رەوانە بكات نرخەكەی دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
Total
0
Share