یەحیا رەسوڵ: فڕۆکەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە تورکیاوە هاتووە

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، “ئەو فڕۆکەیەی کە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی، لە تورکیاوە هاتووە”.

ئامژەی بەوەشکردووە، “فڕۆکەکە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، هاتووەتە ناو ئاسمانی عێراقەوە، سنوورەکانمانی لەگەڵ تورکیا بەزاندووە و هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، کە بووە هۆی شەهیدکردنی سێ پاڵەوانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بریندارکردنی سێ کەسی تر”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دوای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە دەڵێت، “ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراقە، تێکدان و هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و جیهان، پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی بنەما و مەبەستەکانی بەڵێننامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو جۆرە کردەوانە لەگەڵ پرەنسیپی پەیوەنیی باشی دراوسێیەتی لە نێوان وڵاتانی جیهاندا ناگونجێت، عێراق بە مافی خۆی دەزانێت کە سنوورێک بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە دابنێت”.

بابەتی پێشتر

کۆشکی سپی: پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین

بابەتی دواتر

ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات هاوکاریی هەرێم بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share