وەزیری ژینگەی عێراق: بانكی نێودەوڵەتی هاوكار دەبێت لە تێپەڕاندنی كاریگەرییەكان لەسەر كەشوهەوای عێراق

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ساڵانەی بانكی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا و گرتنەبەری رێوشوێن و چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا راپۆرتێكی خستەڕوو و رایگەیاند، “بانكی نێودەوڵەتی پێداویستییەكانی پەیوەست بە ئاڵنگارییەكانی گۆڕانی كەشوهەوای عێراق دابیندەكات”.

وەزیری ژینگەی عێراق راشیگەیاند، “لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ساڵانەی بانكی نێودەوڵەتی كە لە 11 تا 14ی نیسان لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، هاوكارییەكانی بانكی نێودەوڵەتی بۆ عێراق پێداچوونەوەی بۆ كراوە”.
ئاشكراشیكرد، حكومەتی عێراق هەنگاوی جددی دەگرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، كە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەكات نەك تەنها عێراق.

وەزیری ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی كەشوهەوا و گەشەپێدانی عێراقی خستووەتەڕوو تا ببێتە بنەمایەكی شیكاری بۆ دابینكردنی پێداویستی بەپەلە بۆ گەشەپێدان و رووبەڕووبوونەوەی كاریگەرییەكانی كەشوهەوا و گرتنەبەری ڕێوشوێن و چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوھەوا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمساردی حكومەتی هەرێم دەرحەق بە كەسوكاری ئەنفالكراوان و فەرامۆشكردنی داوا رەواكانیان مایەی نیگەرانییە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: لە عێراق مووچە زیاد دەكرێت ئەركی حكومەتی هەرێمە جێبەجێیبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتێكی دیكە دەوامی كەمكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە دەوامی فەرميی وەزارەتی پێشمەرگە كەمكراوەتەوە . بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە…
Total
0
Share