دڵنیایی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 700 ملیار دینارەكە بۆ سێ مانگە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لێدراوە و ئەو بڕیارەش كە ئاراستەی بانكەكان كراوە ئاماژەی پێكراوە كە قەرزەكە بۆ سێ مانگە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممەی داهاتوودا پارەكە بنێردرێت”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران كە بڕیاری پێدانی قەرزەكەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەركردووە بۆ ماوەی سێ مانگە ئەو قەرزە 700 ملیار دینارییە دەنێردرێت و پێشتر ئاماژە بۆ ئەوە نەكراوە كە هەموو مانگێك پێویستی بە بڕیاری دیكە هەبێت، بەڵكو بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە ئەو سێ مانگە قەرزەكە بە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مووچەخۆران بنێرن.

ئاشكراشیكرد، هەر پاشگەزبوونەوەیەكیش لە ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە هەبێت دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لێبدرێت و حكومەتی عێراقیش بڕیاری لەو شێوەیە نادات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

سوپای ئیسرائیل: هێرشی زەمینیمان بۆ سەر غەززە دەستپێكرد

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی سپی دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share