ئیدارەی گەرمیان سورە لەسەر بەدواداچون بۆ کەیسی کچە کوژراوەکە

ئیدارەی گەرمیان لەسەر کوشتنی کچێک لەلایەن براکانییەوە ڕایگەیاند، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر خەتن تا بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکەدا هەیە.

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ” بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕەکی (شارەوانی2 )ی شاری کەلار لە ڕوداوێکی نەخوازراودا، لەلایەن پۆلیسەوە تەرمی کچێکی 26 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، دواتر چوار تۆمەتبار کە سیانیان برای کچەکەن بە تۆمەتی ھەڵواسین و کوشتنی دەستگیرکراون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین و بەھەموو شێوەیەک دژی ئەوە دەوەستینەوە لەژێر ھەر پاساوێکدا کچان و ژنان بکوژرێن، لێرەشەوە دوپاتیدەکەینەوە کە ئیدارەی گەرمیان ھاوکار و ھەماھەنگە بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەم کەیسە سزای یاسایی خۆیان وەربگرن”.

ئیدارەی گەرمیان ئاشکراشیکردووە، ” بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنین  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەم تاوانە قێزەونە لەسەر ھێڵە و بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە دەکات، ھەروەھا لە رێگەی ئیدرەی گەرمیانەوە دەزگا پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە ھەموو ھەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ھەر حاڵەتێکی ھاوشێوە و توندوتیژی بەرامبەر ژنان”.

دوێنێ 22 ی تشرینی دووەم پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تەرمی کچێک دۆزراوەتەوە کە هەڵواسراوە و دواتر براکانی و کەسێکی دیکە پەیوەست بەم کەیسەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبری بەهمەنی: ئێمە کە لە شار و بنەماڵەمان دوورکەوتینە خوشک و براکانمان لە سلێمانی بوونە بنەماڵەی دووەممان

چالاکوانێکی مەدەنی ڕایدەگەیەنێت، سلێمانی هەمیشە بەڕاستی نیشتمانی دووەمی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بووە. سەبری بەهمەنی، چالاکوانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵات،…
زیاتر ببینە

د. خالید شوانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێبکات خەرجکردنی مووچە لێگەڕێن بۆ ئێمە

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەگوێرەی بڕیارەکەی…
Total
0
Share