وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، لە وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر ھێزەكانیان لە عێراق و سوریا، دوو بنكەی گروپە چەكدارەكانیان لە رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومانكردووە.
لەو بارەیەوە لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆسەر ھێزەكانیان لە عێراق و سوریا، شەوی رابردوو هێزەكانیان گروپە چەكدارەكیان رۆژھەڵاتی سوریا كردووەتە ئامانج.
وتیشی، “وەڵاممان بۆ هەموو ئەو هێرشانە دەبێت و ئامانجمان بەرگرتنە لە پەرەسەندنی ناكۆییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین”.