هەولێر.. دەستگیركردنی دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانمان دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیمان 6 ئەندامی دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەین.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتی دەستگیركردنیاندا، دەستمان گرت بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (كریستاڵ و هیرۆین و حەبی ترامادۆڵ) و هەروەها چەكێكی بێمۆڵەت لەجۆری (دەمانچە)و ئامێری پێوانەكردن و كەل و پەلی كێشانی ماددەی هۆشبەر.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاوڵاتییانی خۆشەویست دەكات كە هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بوونە لەپێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share