کەشناسی: سبەینێ بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک واتە 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەڵام سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بومەلەرزەکەوە کاڵای تورکی لە عێراقدا کەمی کردووە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share